"هۆشیار سیوەیلی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا کرد"

ھەولێر-KDP.info- هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی نوێی ئیتاڵیای لە هەرێمی كوردستان کرد.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگی و گرینگی هاوکاری و پێکەوە کارکردن بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندەییەکان کردەوە. کونسوڵ سانسۆنییش "سوپاسی ئەو پێشۆزاییەی کرد و هەماهەنگی نێوان هەردوو لای بەرز نرخاندن".
لە میانەی ئەو دیدارەدا باس لە دواین پێشهات و پێشەوەچوونەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
لەو دیدارەدا باسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی ھەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ و باشتردکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەریم و فیدراڵیان بە پێویست زانی، چونکە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان پەیوەست بوون بە گۆڕانکارییەکانی سوریا و گرفتەکانی دیکە کە کاریگەرییان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا هەیە، بۆیە پێوستی بە هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا و تەواوی کارەکتەرانە کاریگەرەکان هەیە.
کونسوڵی گشتی و بەرپرسی پەیوەندەکانی دەرەوەی پارتی جەختیان لە زیاتر بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا کردەوە کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان و عێراق و ئیتالیا بێت.




