٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  لە پەراوێزی بەشداریکردنمان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی لە داڤۆس، لەگەڵ بەڕێز  ئەسعەد ئەلشەیبانی ، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووینەوە.


دەقی راگەیاندراوەکە:
لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد .
وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو.
وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت .
وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها بانگهێشتی دیمەشقی کردین و گوتی هیوادارین لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.
دووپاتمان کردەوە کە پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بە لای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.
هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پیکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا،  هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانیمان بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخاند.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار