٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزەیی بۆ KDP: ئێستا ھەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئابووریی نێودەوڵەتی

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و ماڵی کوردستان لە داڤۆس، زۆر گرنگە بۆ ناساندنی کوردستان بە جیھان، چونکە ئێستا  ھەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئابووریی نێودەوڵەتیدا.

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ داڤۆسه‌وه‌، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس، زۆر گرنگە.

دزەیی گوتیشی، "ئێمە لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەورووپا و وەزیرانی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە و باسی بارودۆخی ناوچەکە و پێشھاتەکان کراوە، چونکە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستمی ئابووریی نێودەوڵەتی لە ڕووی ئاسایشی وزە و خۆراک و کردنەوەی ماڵی کوردستانیش لە داڤۆس، دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ نزیکبوونەوەی کۆمپانیاکانی ھەرێم و جیھان، بە ئامانجی ئەوەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان زیاتر پێش بخەین.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار