٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی نووسینگە پێشوازیی لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/23 بەڕێز د. نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. کامل ئەلدلێمی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، ڕەوشی ناوخۆ و دۆخی گشتیی ناوچەکە خرانە بەر باس و بیروڕا سەبارەت بە پێشهات و لێکەوتەی گۆڕانکارییەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پەیوەندی و هاوکاریی لەنێوان هەردوولا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، لەمبارەیەوە، جەخت لە بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار