ڕاگەیاندراوێک له وەزارەتی سامانە سروشتییەکانهوه لهبارهی دابەشكردنی نەوت

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دهڵێت، تاوەکوو ئێستا نزیکەی 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و جەختیش دەکاتەوە تەنیا 50 هەزار و 909 خێزان ماون نەوتیان وەرنەگرتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "تاوەکوو ئێستا نزیکەی 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە، دەکاتە ڕێژەی 94% کۆی نەوتی دابەشکراو."
بەپێی داتاکانی وەزارەتەکە، بەرزترین ڕێژەی دابەشکردنی نەوت لە سۆران بووە بە نزیکی 100%، دوای ئەویش هەولێر و سلێمانی دێت بە ڕێژەی 97% و 99%.
روونیش کراوەتەوە، کە تاوەکوو ئێستا 50 هەزار و 909 خێزان ماون، بەشە نەوتی یەکەم وەربگرن.
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاماژەی بەوە دابوو، نەوتی سپیی ماڵان، بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، کە 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە و چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.
دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ڕۆژی 12/9/2024، لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێکرد.





