٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/1/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا له‌ بواره‌كانى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆییدا بۆ‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى‌، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز لیندنه‌ر، سه‌رسامیى خۆى به‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداریى هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بیروڕاى گۆڕییه‌وه‌.

ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و هاریكاریى هه‌موو لایه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاڵۆزیى زیاتر كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار