٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ساڵانە ١٥٠ ھەزار ئاژەڵ دێتە ناو ھەرێم و٩٠ ھەزار تۆنیش پێویستی ئێمه‌یه‌"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ساڵانە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٩٠ ھەزار تۆن گۆشتی سوور ھەیە و لەو ڕێژەیەش تەنیا ٥٥% بە بەرھەمی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە ٩٠ ھەزار تۆن گۆشتی سوور ھەیە و لەو ژمارەیەش ٥٥%ی بازاڕ لە بەرھەمی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە و ٤٥%یش بەرھەمی ھاوردەیە، واتە گوێرەکە و ئاژەڵ بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور لە وڵاتانەوە ھاوردە دەکرێن و ساڵانە ١٥٠ ھەزار سەر ئاژەڵی گەورە دێتە ناو ھەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ جەختیش دەکاتەوە: بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور قەیرانێکی جیھانییە و تەنیا پەیوەست نییە بە ھەرێمی کوردستان، کاتێک نرخی ئاژەڵ لە وڵاتی بەرھەمھێنەر بەرز دەبێتەوە کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت ھەیە لە سەرتاسەری جیھان.

فیراس سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: وشکەساڵی و نرخی گواستنەوە و زیادکردنی باج لەلایەن وڵاتانەوە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ھەیە، وشکەساڵی کە ھەندێک پێیانوایە نرخی ئاژەڵ دادەبەزێنێت، بە پێچەوانەوە بەرزی دەکاتەوە، دابەزینی نرخی گۆشت لە ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بە چاودێریی حکوومەت و بڕیاری سەرۆکی حکوومەت.

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار