٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت: ئاگرەکەی هوتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆ زۆر دڵگرانی کردم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

زۆر بەداخەوە بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بوونە قوربانی.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری گیان لەدەستداوانی ئەو ڕووداوە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار