٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- سەرۆککۆماری ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی بە دیداری مەسروور بارزانی دەربڕی و ناوبراوی بانگھێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند، لە بەرنامەیدایە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات. 

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە داڤۆس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا، سەرۆکی ئازەربایجان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی بانگھێشتی ئازەربایجان کرد.

ئیلھام عەلیێڤ ڕاشیگەیاند، لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات، ھەروەھا ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکۆ و ھەولێر دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و ھەماھەنگیی کۆماری ئازەربایجانی کرد و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار