٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی بەحرەین سڵاو و ڕێزی شا و سەرۆك وەزیرانی بە مەسروور بارزانی گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info-  لە چوارچێوەی دیدارە گرنگەكانی لە داڤۆس، سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ شاندێكی باڵای بەحرەین كۆ بووەوە و شاندەكە سڵاو و ڕێزی شای بەحرەین و سەرۆك وەزیرانی بەحرەینی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین كۆبووەوە، کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووریی نیشتمانی، عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوو.

شاندەکە سڵاو و ڕێزی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین و جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەینی کرد، بەتایبەتی شا حەمەد و خواستی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار