سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا كرد

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/1/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خێكى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بدات.
گرنگترین بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




