سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مارکۆ رۆبیۆ کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.
سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بۆ وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژیی کوردستان و ئەمەریکا."




