٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن بۆ KDP: چاوەڕێی ئەنجامی باش و سەرکەوتنی زیاتری پارتی دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی ئۆرگانەکانی پارتی لە ناوچە کوردستانییەکان گوتی، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکان زۆر باش و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت. دەشڵێ، خەڵکی خۆمان بە دڵسۆزانە بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن و لە زۆر شوێن بە چەپڵەڕێزان کۆتایی بە کارەکان دێنن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا کۆتایی بە پرۆسەکە بێنین.

دیاری حوسێن، ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی ئۆرگانەکانی پارتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پرۆسەیەک بۆ پارتی و لەناو پارتی بێت و لەناو ئەو خەڵکە دڵسۆز و دەروێشە بێت، بێگومان چاوەڕێی ئەنجامی باش دەکەین و کاروبارەکانیش بەپێی رێنماییەکان بەڕێوە دەچن و جێبەجێ کراون و خەڵکی ئێمەش لە دڵسۆزییان بۆ پارتی و رێبازی بارزانی، ھەموویان پابەندی رێنماییەکانن لە زۆر شوێن بە چەپڵەڕێزانن کۆتایی بە کارەکان دێت.

دیاری حوسێن، کە ھاوکات یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی - ھەڵەبجە - راپەڕینە، گوتیشی، ھەمووان بە سینگێکی فراوان ئەنجامەکانیان قبووڵە و بەرپرسی رێکخراو و ناوچەیە خۆی دەکشێتەوە و داوا دەکات ئەوانەی سەرکەوتوون ئەرکەکە وەرگرن و لە کارەکان و خزمەتکردن بەردەوام بن، بۆیە دڵسۆزییەکی زۆر بە خەڵکەوە دەبینین و شانازی دەکەین کار لەگەڵ ئەو خەڵکە دڵسۆزە دەکەین و ئەزموونێکی باشیشمان وەرگرت و زۆر شتی باشیشیان لێ فێر بووین، بۆیە گۆڕانکاریی زۆر باش ھەن لە بنکە و رێکخراوەکان و لیژنەی ناوچەکانیش خەڵکی تازە و پێگەیشتوو و خوێنی تازە و نەفەسێکی تازە بە رێکخستنەکانی حیزب دەدرێت و ئومێد دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گەورەیی و سەرکەوتنەی پارتی زیاتر ببینین، بۆیە لەم دوو ڕۆژەی ئایندەدا لە پرۆسەکە تەواو دەبین و ئەگەریش تەواو نەبێت، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا تەواو دەبین و بەشێک لە ڕێکخراو و لیژنەی ناوچەکان تەواو بوون و راشمانگەیاندووە.

رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار