نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت: ئێمە ھاوبەشییەکی بەھێزمان لەگەڵ ئەمەریکادا ھەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای سوێند خواردنی یاسایی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) تویتەری پێشوو بەناوی خەڵکی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە بەبۆنەی بوونی بە ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە دۆستایەتییەکی بەھێزمان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە و چاوەڕێی کارکردنین لە نزیکەوە بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەھا ھاوبەشەکان.




