د.پشتیوان سادق لەگەڵ ھەر دوو لقی١٠ی سۆران و لقی٢٦ی گوڵان کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ھەر دوو لقی١٠ی سۆران و لقی٢٦ی گوڵان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٥، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر دوو لقی١٠ی سۆران و لقی٢٦ی گوڵان، ئەنجامدا.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە ڕۆڵ و ئەرکی کادیرانی پارتی کرد، بۆ ھەر پێشھات و بارودۆخێک، کە لە کوردستان و ناوچەکە ڕوودەدات و ئەوەی ڕاگەیاند ھەڤاڵ و کادیرانمان، ھەمیشە ڕەفتار و مامەڵەییەکی جوان و بەرپرسانە دەکەن و نیشتیمانی و نەتەوەیی و کوردانە بیردەکەنەوە، ھەروەھا بۆ زانیاری گشتی لەسەر پرس و بابەتە جۆربەجۆرەکان، پێویستە بەردەوام خول و سیمینار و چالاکی جۆراوجۆر بۆ کادیران بکرێتەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر بە تێروتەسەلی باسی لە ڕووداو و بارودۆخە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش یەکێک بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پشتیوان سادق ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگی و بایەخی زۆری بەم دەڤەرە داوە و ئەوەی لە توانایی ئێمەش دابێت بۆ خزمەتکردنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ھیچ شێوەیەک درێغی ناکەین.





