٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی: پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بۆ بەسەرکردنەوەی بنکەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکان و چاودێریکردنی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و دیموکراسی سەردانێکی بنکەکانی دەنگدانیان کرد.

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی نەوزاد ھادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ بەسەرکردنەوەی بنکەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی لە سنووری نەینەوا و چاودێریکردنی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و دیموکراسی.

لای خۆیەوە نەوزاد ھادی دەستخۆشی لە لیژنەی ھەڵبژاردن و کادیرانی لق و ناوچە و ڕێکخراوەکان کرد لە پای ماندووبونیان و ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەپێی ڕێنماییەکانی حزب و سەرکردایەتی و بە شێوەیەکی ھێمنانە و شەفاف و سەرکەوتوو، ھەروەھا پیرۆزبایی لەو کەسانە کرد کە توانیان متمانە بە دەست بھێنن و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانیان و بۆ ئەوانەشی کە نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەست بھێنن داوای کرد کە بێھیوا نەبن چونکە پارتی بۆ ھەمووانە و جێگای ھەمووان دەبێت و دەتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردن بە کورد و کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی.

هەواڵی پەیوەندیدار