٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بەشداری سەرۆكی حكوومەت سبەی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەستپێدەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سبەی دووشەممە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ٢٠٢٥ لە وڵاتی سویسڕا دەستپێدەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە بەشدار دەبێت.

کۆڕبەندەکە سبەی دووشەممە دەست بە کارەکانی دەکات و تا ڕۆژی ھەینی ڕێککەوتی ٢٤-١-٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٣ ھەزار بەشداربوو لە ١٣٠ وڵاتی جیھان بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکەن.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاڵ نزیکەی ١٦٠٠ سەرۆک و سەرکردە و بازرگانی وڵاتانی جیھان، یەکێک دەبێت لە بەشداربووان و شاندێکی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵیدا ھاوسەفەر دەبن.

بڕیارە لە کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس چەند تەوەری گرینگ تاوتوێ بکرێن، سەرەکیترینیان ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەست لە غەززە و حکوومەتی نوێی سووریا و ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و کەوتنەوەی ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار