٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت".

ئاماژە بەوەش دراوە: "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری خشتەکانی یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".

هەواڵی پەیوەندیدار