به‌رپرسی لقی پێنجی به‌غدا: سبەی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانە..ھەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە

به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسی لقی پێنجی به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی پارتی كراون، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئەوە جاری یه‌كه‌مه هه‌ڵبژاردن بۆ ئۆرگانه‌كانی به‌غدا ده‌كرێت".
ئازاد حه‌مید شه‌فی، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی پارتی له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه و بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی حزبه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێوخۆیی بكرێت بۆ دیاریكردنی ستافی نوێی ناوچه و لق و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا".
به‌رپرسی لقی پارتی له به‌غدا گوتیشی "له شاری به‌غدا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئەوە جاری یه‌كه‌مه هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیە پرۆسه‌كه بۆ لقه‌كانی دیكه جارێك گرینگه بەڵام بۆ ئێمه دوو جار گرینگه".
ئازاد حه‌مید شه‌فی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: به بڕیاری كۆنگره‌ی 14ی پارتیمان ساڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردن بۆ ئۆرگانه‌كانی پارتی له سنووری هه‌رێمی كوردستان كرا، ته‌نیا لقه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌غدا ماون، هەڵبژاردنی ئه‌وانیش به‌یانی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه و هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی گه‌نج و نوێبوونه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب".
قائید میرۆ




