ژووری بازرگانی له ڕێگه‌ی KDPیه‌وه داوای هێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر دەڵێت، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئامادە کردووە، هەر بۆیە داوای هێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و دانانی فلته‌ر بۆ مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن.
ڕه‌شید مسته‌فا، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاك ڕابگرین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ 15 بازرگان دانوستانمان كردووه، تا بازرگانان ڕۆڵیان هه‌بێت له پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستان و پێشنیازمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ده‌شڵێت، پڕۆژه‌كه‌مان له دوو پێشنیاز پێكهاتووه، چاره‌سه‌رێك بۆ مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌بێت و له ڕووی ژینگه‌وه كاریگه‌رییان كه‌م بكرێته‌وه له ڕێگه‌ی دانانی فلته‌ر و هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی پێویستن بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان.
هاوکات باسی پێشنیازەکەی تر دەکات و دەڵێ، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه كه به دۆستی ژینگه ناسراوه و له‌ئێستادا له زۆرێك له وڵاتان به‌كار دێت، پێشنیازمان بۆ حكوومه‌ت كردووه کە بازرگان و هاووڵاتیانیش هان ده‌ده‌ین له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌كار دێنن و پێشنیازمان كردووه وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی شه‌حنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جێگیر بكه‌ن.
قائید میرۆ




