٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی:

له‌ یادى بیست و شه‌ش ساڵه‌ى دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیى (کوردستان تیڤی)دا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى ئەم دامەزراوە پێشه‌نگه‌ ده‌كه‌م کە بەشێکی سەرەکیی ڕووخساری ڕاگەیاندنی کوردستانه‌. هەوڵ و ماندووبوونى دڵسۆزانەیان له‌ كار و خزمه‌تدا به‌رز ده‌نرخێنم، هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زیاتر و بەردەوامیی داهێنانیان بۆ دەخوازم.

دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا. كوردستان تیڤى، سەلماندى کە ڕاگەیاندن دەتوانێت دەنگێکى دلێر بێت بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ئاواتەکانی گەلى كوردستان و ئامرازێک بێت بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرزکردنەوەی کولتوور و هونەر و زمان.

پیرۆز بێت ساڵیادى دامه‌زراندنى كوردستان تیڤى. چاومان له‌ بینینی زیاتری پێشکەوتن و پێشەنگییانه‌. هیوای سەرکەوتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانى

2025/1/17

هەواڵی پەیوەندیدار