ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (نیاز لاجانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (پێشرەو محەممەد مەلا قادر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (نیاز لاجانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ بەڕێز (نیاز لاجانی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (پێشرەو محەممەد مەلا قادر) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەڤاڵ و دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان




