یادگار مه‌حموود: پێویسته عێراق پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت

سلێمانی-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێڕاق ده‌ڵێ "پێویسته حكوومه‌تی عێڕاق پابه‌ندی بڕیاری دادگا بێت، په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گه‌یەندرێته به‌غدا".
یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێڕاق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌بوایه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی خه‌رج كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێت، چونكه بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ جێبه‌جێكردنه و پێویست به هیچ وردەكاری دیكه ناكات، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕێکكه‌وتن و هه‌بوونی بڕیاری دادگاش حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماده نه‌بووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی بنێرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی گوتیشی، "لە كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌و ورده‌كارییانه باس كراون، په‌یامی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گه‌یەندرێته به‌غدا، چونكه ناكرێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
یادگار مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "حكوومه‌تی عێڕاق به‌رده‌وام بیانوو بۆ خه‌رجنه‌كردنی مووچه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌دۆزێته‌وه، هه‌ر جاره و شتێك ده‌كات به بیانوو، ته‌نیا مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه مافی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درێت، چونكه مافه‌كان زۆر لە مووچه زیاترن، ڕاسته مووچه قووتی خه‌ڵكه و گرینگه، به‌ڵام ئێمه بودجه‌ی په‌ره‌پێدانمان هه‌یه، بودجه‌ی پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 و چه‌ندین مافی دیكه‌مان هه‌ن، حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه".
قائید میرۆ




