د.سه‌باح سوبحی بۆ KDP: نەوتی ھەرێم ھەناردە دەکرێتەوە...عێراق رەزامەندی بۆ خه‌رجكردنی كرێی ده‌رهێنانی نەوت دەربڕیوە"

به‌غدا -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێڕاق ده‌ڵێ "عێڕاق ئاماده‌یی نیشان داوه بۆ خه‌رجكردنی كرێی ده‌رهێنانی نه‌وت، فشارێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێڕاق هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
د.سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێڕاق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایەی حكوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، عێڕاق ئاماده‌یی نیشان داوه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار خه‌رج بكات تا ئه‌و كاته‌ی له‌ڕێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌م كرێی ده‌رهێنان و هاورده‌كردنی نه‌وت دیاری ده‌كرێت، واته ئێستا 16 دۆلار هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ كرێی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز گوتیشی "هه‌ر به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ی حكوومه‌تی فیدڕڵ، لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ته‌خمینی كرێی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له هه‌ر كێلگه‌یه‌ك چه‌ند كرێی تێده‌چێت و دواتر كۆی گشتی لێكده‌درێته‌وه و ده‌بێته ژماره‌ی كۆتایی ده‌رهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ده‌چێته سه‌ر نه‌فه‌قاتی سیادی و خه‌رج ده‌كرێت".
سوبحی ڕوونی كرده‌وه "پڕۆژه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و بڕیاره له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
د.سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "فشارێكی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێڕاق هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كورتهێنان له بودجه‌ی عێڕاق دروست ده‌بێت و هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه له‌به‌رده‌م عێڕاق نییه، فشاری نێوده‌وڵه‌تییش زاڵه له‌سه‌ر عێڕاق، بۆیە من گه‌شبینم نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هەناردە بکرێته‌وه".
قائید میرۆ




