"کۆلێژی کشتوکاڵ لە بەردەڕەش دەکرێتەوە"

ئاکرێ -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری، گوتی "دوای کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام ھەوڵ دەدەین زانکۆیەکە فراوان بکرێت، لەو چوارچێوەیەدا کۆلێژی کشتوکاڵ لە قەزای بەردەڕەش دەکرێتەوە و چەند بەشێکی تازەشمان لە ئاکرێ کردۆتەوە".
دکتۆر مەنھەل ئیلھام، سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئێمە لە گفتوگۆکردن لەبارەی پروپۆزەلی کردنەوەی کۆلێژێکی کشتوکاڵ لە قەزای بەردەڕەش بەردەوامین، تەواوی بکەین، بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانەی دەکەین، کۆلیژەکە دوو بەش لەخۆ دەگرێت (پیشەسازی خۆراکی و بەرھەمی ئاژەڵداری) ئەمساڵ دەکرێتەوە، لە حەسەنی باڵەخانەیەک ھەیە، بۆ کۆلێژەکە تەواو دەکرێت، بۆ ساڵی تازەی خوێندن کۆلێژەکە دەکرێتەوە، سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش لەڕووی کشتوکاڵییەوە زۆر دەوڵەمەندە، ئەوکەرتەش بەردەوام بەرەو پێش دەچێت، چونکە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش خۆی گرینگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات، بەڵگەش کردنەوەی عەلوەیەکی ھاوچەرخ و دروستکردنی سایلۆیەکەلە ناوچەکە، لە مانگی داھاتوو پروپۆزەلی کردنەوەی زانکۆکە ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت".
دکتۆر مەنھەل ئیلھام گوتیشی "زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری، سێ کۆلێژ و دووپەیمانگا لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند بەشێک کە تازە کراونەتەوە، ئەویش بەشی پەرستاری بەکالۆریۆس، بەشی ئەندازیاری مەدەنی و بەشی ئەی ئای زیرەکی دەستکردن".
بڵند ئیبراھیم




