٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بارەگای بەرەی گەلی لە شاری ھەولێر کردوو لە لایەن لاھور شێخ جەنگی پێشوازیان لێکرا.

ئومێد سەباح ڕایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسی پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕکران.

هەواڵی پەیوەندیدار