نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له كاكه‌یییەکان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌گه‌رمى و له دڵه‌وه، جه‌ژنى قه‌ولتاس له ته‌واوى خوشك و برایانى كاكه‌یى له كوردستان و عێراق و له هه‌ر شوێنێكى جیهان بن، پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و كامه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه خوشك و برایانى كاكه‌یى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌رى مافه‌كانیان ده‌بین و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به وڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردەیى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




