وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.
بهیاننامهى وهزارهتى دارایی حكوومهتى ههرێمی كوردستان
(ئایا ئێمە هاووڵاتی عێراقین؟)
لە بەرامبەر بەیاننامەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە 12/1/2025 سەبارەت بە خەرجکردنی مووچهى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمانەی خوارەوە دهخهینه ڕوو:
1- وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دادپەروەرانە نەبوو وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست. بەپێی ڕاگەیەندراوی هەژماری بانکیی وەزارەت لە بانکی ناوەندی عێراق، لقی هەرێم/هەولێر، تهمویلی حسابی بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومهتى هەرێمی كردووه بە بڕی ( 10,026,883,844,549) دینار پاش لابردنی بڕی (726,995,775,414) دینار وەک بەشداریکردن لە لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات ، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (E) لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار واتە کەمتر لە تەرخانکراو به بڕى (822,642,015,037) دینار.
2- سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، ئاماژە بەوە دەکەین کە بڕی (4,347,484,382,654) دینار کۆی داهاتی نانەوتی هەرێمە تا 30- 11- 2024، بەپێی باڵانسی وردبینی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 کە لەلایەن ئێمەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، و ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە حکوومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئێمە ئەم لێدوانە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە، چونكه بڕی (399,168,964,500) دینار گواسترایەوە بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بانکی ناوەندی عێراق، لقی هەرێمی/هەولێر، بەپێی مادەی (29) لە یاسای کارگێڕی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی حكوومهتى فیدراڵی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ دانانی 50%ی داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان كه لە مانگی ئایاری 2024ەوە دەستپێدەکات، هاوکات ئەو بڕە داهاتە ناوخۆییەی کە دەمێنێتەوە بۆ خەرجی کارپێکردنی دامودەزگاکانی حکوومەت و خەرجی وەبەرهێنانی هەرێم خەرج کراوە.
وە هەروەها بۆ داپۆشینی ئەو کورتهێنانەی مووچە کە لە ئەنجامی سیاسەتی ئارەزوومەندانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمدا هاتۆتە ئاراوە، بۆ نمونە نەدانی دەرماڵەی فەرمانبەران و پلەبەرزکردنەوەیان پێدراوە لە وەزارەتە مەدەنی و سەربازییەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی کارپێکراو لە حکوومەتی هەرێم، لهوبارهیهوه پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە کرا سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕە پارانە، لە نوسراوی ژمارە (29895) لە (11/6/2024) وەڵاممان درایەوە کە پێدانی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەی ڕاگیرا، چونكه خشتەکانی بودجەی فیدراڵی ئەوەیان تێدا نەبوو. دواتر دەرکەوت کە پێدانی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە لە دامودەزگا فیدراڵییەکان بەردەوامە، بەپێی ئەوەی لە دوو فەرمانی وەزاری هاوپێچ ژمارە (34618 لە 8/13/2024 و 42636 لە 9/29/2024)دا هاتووە، و ئەمەش باشترین بەڵگە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی دوو ستاندارد.
3- بۆ بهردهوامى بهم شێوازه کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پەیڕەوی دهكات، ئەم وەزارەتە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو جێبەجێ کرد، بەو پێیەی ئەوەی پەیوەندی بە لێبڕینی خانەنشینییەوە هەبوو جێبەجێی کرد كهچى پارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی نهنارد، كه لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە پابهند كراون، لەکاتێکدا حکوومەتی هەرێم پابەند بووە بە خەرجکردنی بڕە پارەی زیادە لە داهاتە نانەوتییەکان کە دەکاتە نزیکەی (55) ملیار دینار لە مانگێکدا، واتە حكوومهتى فیدڕاڵ بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (212/فیدراڵی/2022) فهرمانهكهى جێبەجێ نهكردووه.
4- ههروهها لهبهرانبهر خهرجكردنى شایسته داراییهكانى ههرێم، چهند بهربهست و گرفتێك دروست كران، به پێچهوانهی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (224 و یهکگرتووهكهى 269/ فیدراڵی/2023)، وهك له بڕگهى شهشهمى بڕیارهكهدا هاتووه که هەر ناکۆکییەک لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی ئەم ناکۆکییە نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی مووچەی مانگانەیان لە بەرواری دیاریکراودا وەرنەگرن، ئەم ناکۆکییە نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ وەرنهگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان. بهپێچهوانهوه نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەپێی بڕگەی حەوتەمی ئەو بڕیارەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە، بە پێشێلکردنی (١٧) ماددەی دەستووری دادەنرێت، واتە ئەم مادانەی خوارەوە: 14،16، 22، 23، 24، 25، 26، 27، 28، 29، 30، 31، 32، 33، 34، 35، 36).
5- پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە کرا سەبارەت بە تهمویلكردنى مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان (سەربازی و مەدەنی)، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی، و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە ژمارەیان (820268) کەسە، بە بڕی (677,121,658,862) دینار بۆ مانگی کانوونی دووەم/2024، لەکاتێکدا به بڕی (264,698,348,912) دینار بۆ ئەو توێژانهى سەرەوە دابینکرا، ئهوهش بەپێی نوسراویان ژمارە (35926) لە بەرواری 12/31/2024، یەک دینار بۆ شایستهكانى خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) بۆ هەمان مانگ دابین نهکرا، سەرەڕای بوونی تەرخانکردنی پێویست دوای ڕەزامەندییان بۆ گواستنەوەی بڕی (430,000,000,000) دینار بۆ مووچەی خانەنشینی. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دادپەروەرانەیه ئەم توێژانه له شایستهكانیان بێبهش بكرێن، ئایا مهعقووله یهك لهسهر سێی بڕى پێویست بهسهر ههمان ژمارهدا دابهش بكرێت؟لە باجەکانی بێبەش بکرێت؟
6- بەهۆی شکستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە دابینکردنی پارەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی کارکردن، داهاتی نانەوتی بەکارهێنرا بۆ خەرجکردنیان سەرباری ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی (22,082,901,444,287) دیناری خەرجکرد و بڕی (4,737,106,068,628) دیناری وەک پێشینە بۆ خەرجی وەبەرهێنانى پارێزگاکانی عێراق خهرج كرد، لەکاتێکدا تەنانەت یەک دیناریش بۆ هەمان مەبەست بۆ ههرێمی كوردستان، دابین نەکراوه.
7- ئیدیعای وەزارەتی دارایی فیدراڵی به تهمویلكردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە ڕاست نییە، چونكه وهزارهتى دارایی فیدراڵ به شێوەی وهجبه پاره دەنێرێت کە ڕەنگە هەندێکجار بگاتە هەشت وهجبه لە مانگێکدا و به ماوهیهكی زۆر، ڕەنگە بگاتە مانگی دواتر و دواتر، ئهوهش بە بیانووی جۆراوجۆر، ههر بۆیه خەرجکردنی مووچەی بۆ هەندێک وەزارەت و دەستە ڕاگرت و گهشته ماوەی پێنج مانگ، بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، یاسا کارپێکراوەکان و مافە دەستوورییەکان،. وەک لە نووسراوى حیسابی هاوپێچدا هاتووە بۆ حیسابی تهمویلكردنى مانگانەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بانکی ناوەندی عێراق/هەولێر پارەدار دەکرێت.
8- سەبارەت بە پڕۆسەی تهوتینكردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حکوومەتی هەرێم بەردەوامە لە تەواوکردنی پڕۆسەی تهوتینكردن لەڕێگەی پڕۆژەی (ههژمارى من) و بە پشتبەستن بە نوسراوی دادگای فیدراڵی ژمارە (111/ت.ق/2024/1405) لە ڕێكهوتى (3/7/2024) نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق ڕێگەی بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران داوە لە بانکە حکوومی و ئەهلییەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، تائێستا نزیکەی (750) هەزار فەرمانبەر تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش (220) هەزار فەرمانبەر تەواو بووە و لە ڕێگەی تهوتینهوه مووچەکانیان وەردەگرن.هەروەها وەزارەتەکەمان ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە هەر لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان، چی نێودەوڵەتی بێت یان عێراقی، ڕابگەیەنێت، هەروەها دەرگای وەزارەتەکەمان کراوەیە بۆ هەموو لایەک، هەروەک چۆن کراوە بوو بۆ تیمی هاوبەشی نێوان دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان.
(ئێستا، ئایا ئێمە هاووڵاتی عێراقین؟)
وەزارەتی دارایی و ئابووری
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەکان
01/14/2025 زاینی
24/ بهفرانبار / 2724 کوردی




