د. سۆران بۆ KDP: ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی باسی كردووه خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆرێكی یاسای ده‌ستووری، باسی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات و سه‌ردانه‌كه به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان و تاك به تاكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كات، پێشی وایه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یكات، پێشێلكردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستوور و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شه كه حكوومه‌تی ئێستای عێراقی له‌سه‌ر پێكهێنراوه.
دكتۆر سۆران عه‌لی، پسپۆری یاسای ده‌ستووری، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و ڕه‌هه‌ندە سیاسی و یاساییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، "سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وەی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، به‌شێكه له‌و پابه‌ندییه یاساییانه‌ی له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌و واتایه‌ی به‌ڕێزیان پێگه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی ده‌كات به‌بێ جیاوازی، له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه، له لایه‌كی دیکەشه‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی دەستووری و یاسایایی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسه سیاسی و یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم ده‌كرێن، ئاگادار بکاتەوە و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی وریا بكاته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی هاوبه‌شی و شه‌ریكبوونی هه‌رێمی كوردستان له بڕیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا.
د. سۆران گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه، پاش ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی له پاریس، عێراق مامه‌ڵه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه دەکات، بۆیه پێویست بوو ده‌سه‌ڵاتی عێراق وریا بكرێته‌وه له‌وه‌ی به‌پێی حوكمی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان وەک کیان شایسته‌ی دارایی دیاریكدراوی خۆی هه‌یه، بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا، نه‌ك مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، به‌ڵكو ده‌ستوور چه‌سپاندوویه‌تی، هه‌رێم ده‌بێ پشكی تایبه‌تی خۆی له موازه‌نه‌ی گشتیی عێراق هه‌بێت، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی ئه‌و پشكه جێی بكرێته‌وه نه‌ك عێراق ته‌حه‌كومی پێوه بكات.
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یكات، پێشێلكردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستوور و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شه كه حكوومه‌تی ئێستای عێراقی له‌سه‌ر پێكهێنراوه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پرسی پاشه‌كشێی حكوومه‌تی عێراق له ڕێکكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، گوتی، "سه‌ردانەکه له كاتێكدایه كه ته‌مه‌نی كابینه‌ی ئێستا له عێراق كه‌متر له ساڵێكی ماوه، لایه‌نه‌كان سەرقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ، بۆیه ناكرێ له دوا ساته‌كانی حوكمڕانیدا له ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێن و ڕێکكه‌وتنه واژۆكراوانه په‌شیمان ببنه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی جۆرێك له عه‌تف و لایه‌نگیریی پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێشێلكردنی مافی سیاسی و دارایی و ده‌ستووریی خه‌ڵكی كوردستان بەدەست بێنن، بۆیه په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ڕوونە، كه هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ده‌ستوورییه و كه‌سایه‌تیی سیاسی و یاسایی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێ و بیانووهێنانه‌وه و ناونانی به كێشه‌ی ته‌كنیكی، ڕه‌نگه ئیتر له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه قبووڵكراو نه‌بێ.
ئه‌م په‌یامانه به شێوه‌یه‌كی نیشتمانییانه و ڕوون گه‌یه‌ندراونە‌ته لایه‌نه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی كردووه، خواست و ویستی تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیه‌تی كه كاتێك عێراق خاوه‌ندارێتیی سیاده‌ی عێراق ده‌كات، ئه‌وه ئه‌ركیشه له‌سه‌ری هه‌موو هاووڵاتییانی سنووری عێراق وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكات و جیاوازی له نێوان هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نەکات.
سه‌لاح جه‌لال




