٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ هادى ئه‌لعامرى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھادی ئەلعامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکاریی سیاسی و ئەمنیی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی کاری ھاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی بۆ عێراق پێشھاتوون، لەمبارەیەوە جەختیان لەسەر بەھێزکردنی گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ بەدیھێنانی دیدگایەکی نیشتمانیی ھاوبەش کە خزمەتی سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات بکات.

ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ھاریکاریی ھاوبەش و ھەماھەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی تەبایی و پتەوکردنی گیانی نیشتمانی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە بپارێزێت.

دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا و کاریگەری لێکەوتەکانی، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار