سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی كۆبووه‌وه

بەغدا-KDP.info- له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدولسادە ئه‌لفرێجی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی، کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتیى عێراقیان تاوتوێ كرد و داكۆكییان له گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی سیاسی كرده‌وه، بە شێوەیەک کە یارمەتیی بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە عێراق بدات.
هه‌ردوولا باسیان لە دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى بره‌ودان به هاریكاریى نێوان لایەنە سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان.




