سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە ھەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و ھیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی، پێزانینی خۆی بۆ ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی باشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کردەوە.




