٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  هه‌ر له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز نووری ئه‌لمالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەهێزکردنی هاوبەشیی نیشتمانی و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان بەپێی دەستووری عێراق تاوتوێ کرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی لێكگه‌یشتن و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقییه‌كاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م وڵات.

لە ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لە پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ داكۆكییان لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار