سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ به‌ڕێز د. حەیدەر ئه‌لعەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەروەها داكۆكییان له پێویستیی کاری هاوبەش كرده‌وه بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیریی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان خسته به‌ر باس.




