٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جه‌خت لە پێویستیی پشتگیریكردنی حکوومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومی کرایه‌وه‌، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵات بکات.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان کرا و باشترین ڕێگەکان بۆ ڕێکخستنی پابەندییه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان لە وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى گەلی عێراق بەدی بهێنێت و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی بەهێز بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار