٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدوڵڵا قادر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زێبا قادر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدوڵڵا قادر) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی بەڕێز (عەبدوڵڵا قادر)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو، خاتوو (زێبا قادر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار