٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی کۆتایی ھات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە پرسی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان, ھەناردەکردنەوەی نەوت، چەند پرسێکی دیکە کۆتایی ھات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت تایبەت بە پرسی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەناردەکردنەوەی نەوت، ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوەچوو.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری وڵاتەکەش کۆدەبێتەوە.

پێنجشەممە ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دڵشاد شەھاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان، دەچێتە بەغدا و پرسەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو لایەنانە گفتوگۆ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار