سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا…چاوەڕوانی گفتوگۆی چارەنووسساز دەکرێت

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، لە سەردانێکی فەرمیدا کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک پرسی هەستیاری نێوان هەولێر و بەغدای تێیدا تاوتوێ بکرێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە بە شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق دەبێت. ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە هەولێر و بەغدا لەم ساڵەدا هەوڵی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی درێژخایەن دەدەن. "ئەم سەردانە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا.
چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان تیشک بخەنە سەر:
- دۆخی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان
- هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی - پرسی وزە و نەوت
- پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
شارەزایان پێیان وایە ئەم سەردانە دەتوانێت وەرچەرخانێکی گرنگ بێت لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستا دا.




