٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ دارەتوو و کەسنەزان و قوشتەپەش بۆ جاری دووەم وەریدەگرن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر دەڵێ، بڕیارە پێش ٢٠ی ئەم مانگە نەوتی سپی لە بەغداوە بگاتە ھەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی بکرێت، کە نرخەکەشی نزیکەی ٣٠ ھەزار دینار دەبێت، چونکە  ھەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت، بەھۆی ئەوەی بڕەکە کەمە و بەشی ھەمووان ناکات.

ئاری کاکەشین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەغدا ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە و نووسراویشی پێدەرچووە و ئێمەش ڕێکارمان گرتووەتە بەر و کۆمپانیایەک ڕادەسپێردێت بۆ گواستنەوەی نەوتەکە، بۆیە ئەو کۆمپانیایە دەچێتە بەغدا و کارەکان تەواو دەکات، کە پێش ٢٠ی ئەم مانگە نەوتەکە دەگات و  بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت.

کاکەشین گوتیشی، ھەموو خێزانێک لە ناوچە شاخاوییەکان ١٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت لە ھەریرەوە تا بەستۆرە و قەزای کۆیە و تەقتەق و پیرمامیش نەوت وەردەگرن، هەروەها دەوروبەریش پارساڵ نیوەی نەوتەکەیان وەرگرت و ئەمساڵ ئەوانەی ماون وەکو دارەتوو و قوشتەپە و کەسنەزان وەریان نەگرتووە، ئەمساڵ وەریدەگرن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئەو نەوتەی بە خەڵکی خۆمان دەدرێت، کە ھەر خێزانێک ١٠٠ لیتری پێدەدرێت، نرخەکەی نزیکەی ٣٠ ھەزار دینار دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار