٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی حکوومەت: سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت.

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی ڕۆژی شەممە، ١١ی ١ی ٢٠٢٥، کاتژمێر (۱٠) لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی حکوومەت دەشڵێ: بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچەو شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار