٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەھاب بۆ KDP مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیش گفتووگۆ لەبارەی پرسەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت.

دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و مەبەست لە سەردانەکەش بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەبێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێ: لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان گفتووگۆ لەبارەی پرسەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار