سەرۆکی هاکپار بۆ KDP باسی کاریگەری سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا دەکات

تورکیا-KDP.info- سەرۆکی هاکپاری تورکیا باسی سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگ و بەرچاو باسی دەکات، هاوکات پێشی وایە، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گرنگییەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی دەکەن.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دۆزگوون کاپلان، سەرۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادیان (هاکپار) ڕایگەیاند، "کە کێشەی کورد گەورەترین کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێویستە چارەسەرێکی گونجاو و دادپەروەرانەی بۆ بدۆزرێتەوە و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە گەلی کورد مافە ڕەواکانی خۆی وەربگرێت.
پهیوهست بە سەردانەکەی سهرۆكی حكوومهتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بۆ تورکیا، کاپلان وەسفی کرد وەک "هەنگاوێکی گرنگ و بەرچاو" کە لە چوارچێوەی دیالۆگ و دیبلۆماسیەتدا کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکان.
هەروەها سەرۆکی هاکپار باسی لە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە ناوچەکەدا و گوتی، "وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گرنگییەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی دەکەن، کە ئەمەش بۆ خۆی نیشانەی متمانە و ڕێزی نێودەوڵەتییە بۆ سەرکردایەتی کورد".
کاروان باعەدری




