مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەئوف شێخ مەحمودی حەفید) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (مەلیحە خانی میرزا ئەوڕەحمان) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەئوف شێخ مەحمودی حەفید) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان خانەوادەی (شێخ ڕەئوف شێخ مەحمودی حەفید)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (مەلیحە خانی میرزا ئەوڕەحمان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




