٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 91 ملیار بۆ كرێی خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان خه‌رج كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گوتی، له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ 91 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خه‌رج كراوه‌، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌". 

د. ناڤسه‌ر نووری، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوژمه‌ی زیاتر لە 91 ملیار دیناری عێراقی كرێی خوێندنی كه‌سوكاری پله‌ یه‌كی شه‌هیدان و  زیندانیانی سیاسیی خه‌رج كردووه‌". 

د. ناڤسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، "ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می شه‌هیدن، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن، له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تا زانكۆ و دیپلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا كرێی خوێندنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانەوە بۆ خەرج دەکرێت". 

خه‌رجیی خوێندن له‌ ساڵی 2018 تا 2024 به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌.

20 ملیار دینار بۆ خوێندنی 5522 قوتابی بۆ خوێندنی ساڵی 2018- 2019.

11 ملیار دینار بۆ خوێندنی 2320 قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.

17 ملیار دینار بۆ خوێندنی 5636 قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021.

13 ملیار دینار بۆ خوێندنی 4833 قوتابیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022.

16 ملیار دینار بۆ خوێندنی 4034 قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2022- 2023.

14 ملیار دینار بۆ خوێندنی 5040 قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2023- 2024.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار