شاندی پارتی: کۆبوونەوه‌كانمان لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان بەردەوام دەبن

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، ئەم کۆبوونەوانە لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان بەردەوام دەبن بۆ ڕێککەوتنی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی تەكنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوەكانی دوێنێ سێشه‌ممه كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش له هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، شاندی تەکنیکی یەکێتیش پێک دێن لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی ته‌كنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، "ئەم کۆبوونەوانە لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان بەردەوام دەبن بۆ ڕێککەوتنی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.




