نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/1/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ولێر خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن قادر ـ ى برایان و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشیی له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، له خواى مه‌زن داواکار بوو گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




