٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوەرۆكی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، 07-01-2025، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە. 

وەکوو ئەوەی گوتەبێژی حکوومەت باسی کردووە، "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو."

هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا، "بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار