٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی محەمەد ئێندزەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (بەگم ئیسماعیل حەسەن) هاوژینی (حاجی محەمەد ئیسماعیل ئێندزەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی بەڕێز (حاجی محەمەد ئیسماعیل ئێندزەیی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو، خاتوو (بەگم ئیسماعیل حەسەن)مان پێگەیشت بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار