بە رێنمایی وه‌زیری ناوخۆ ڕێگه به گۆڕینی شێوه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌درێت

سلێمانی-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەکات، له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری ناوخۆ، گۆڕینی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل ڕێگه‌پێدراوه و ده‌شڵێ، به‌بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت.
عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌شێكی هاووڵاتیان ده‌ستكاریی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێله‌كانیان كردووه و كه‌لوپه‌لی مۆدیل به‌رز بۆ گۆڕینی شێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار دێنن، له ئێستادا له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه به گۆڕینی شێوه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌درێت به چه‌ند مه‌رجێك.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: پێویسته هاووڵاتی داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ بكات و دوای په‌سه‌ندكردنی، رێگه‌پێدانی بۆ ده‌كرێت تا شێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگۆڕێت و كه‌لوپه‌لی هه‌مان ئۆتۆمبێلی هاوشێوه‌ی به‌كار بێنێت.
عه‌مید ئاسۆ روونیشی كرده‌وه: ئەگەر هاووڵاتییه‌ك بیه‌وێ ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2013 بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدیل به‌رزتر، ئاساییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستكاریی پلێتی شانسی و ئه‌وانه نه‌كرێت و ته‌نیا وه‌ك جوانكاری هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل بگۆڕێت، کە بێ به‌رامبه‌ر رێگه‌ی پێده‌درێت و به سه‌رپێچی هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك، بۆ نموونه ئۆتۆمبێلێكی لاندگرۆز ته‌نیا ده‌توانێ كه‌لوپه‌لی لاندگرۆز به‌كار بێنێ و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك هاوشێوه‌ی خۆی.
قائید میرۆ




