لە KDPیەوە زانیاری نوێ لە بارەی دابەشكردنی غاز و بەنزین و نەوتەوە بزانە

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، سیستمی دابه‌شكردنی غاز و نه‌وت ده‌گۆڕدرێت بۆ كۆبوون و ده‌شڵێ، مانگی داهاتوو به‌نزینی زیاتر له وێستگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: بڕیاره دابه‌شكردنی نه‌وت و غاز بكرێته كارت و له رێگه‌ی سیستمی نوێ نه‌وت و غاز دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیان بكرێت، سیستمی غاز به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ئامێرێک لای بریكاری غاز ده‌بێت و هاووڵاتیش له رێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه مانگانه به‌شه‌غازی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌بێ كارته‌كه بریكار نەتوانێت غاز به كه‌س بدات، چونكه ئێستا چه‌ند چاودێرییشیان له‌سه‌ر بێت، گله‌یی هه‌ر هه‌یه له بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان، به‌م سیستمە هه‌م به عه‌داله‌ت غاز دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌م بریكار ناتوانێ غاز گران بفرۆشێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر گوتیشی: سیستمی دابه‌شكردنی نه‌وتیش به‌و ڕێگایه‌ی ئێستا باش نییه و خه‌ڵك هه‌موو به‌رمیل لای بریكار كۆ بكاته‌وه، ده‌مانه‌وێ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان بگۆڕین و له رێگه‌ی وێستگه‌كانه‌وه نه‌وت دابه‌ش بكرێت و فه‌رمانبه‌رانی ئێمه‌ش چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌وێ له رێگه‌ی كارته‌وه نه‌وت ده‌ده‌نه هاووڵاتیان.
له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزینی حكوومه‌تیش، ئاری كاكه‌شین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمه دوو سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینمان هه‌یه، ئه‌وانیش پاڵاوگه‌ی كار و لانازن، پاڵاوگه‌ی لاناز ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی خۆی كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره دابه‌شكردنی به‌نزینی 750 دیناری كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام مانگی داهاتوو به‌نزینی پاڵپشتیكراو ئاسایی ده‌بێته‌وه و زۆرتریش دابه‌ش ده‌كرێت.
قائید میرۆ




